له‌شه‌ڕی 130 رۆژی هێرشی داعشدا بۆ سه‌ر کوبانی 3800 چه‌کداری داعش کوژران به‌رامبه‌ر 408 شه‌رڤان و پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون، ئه‌مه‌ش به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بۆ کورد داده‌نرێت.
له کوبانێ له کۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانی له نێوان یه‌په‌گه و ژووری عه‌مه‌لیاتی بوركانی فورات و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ساز كرا، له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا ئاماری جه‌نگی شاری كۆبانێ له‌ماوه‌ی 4 مانگی رابردوودا خرایه‌ڕو، به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، 408 شه‌ڕڤان شه‌هید بوون له‌هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و و نزیكه‌ی 3800 چه‌كداری داعش‌یش كوژراون، هاوكات یه‌ك پێشمه‌رگه‌ش شه‌هید بووه.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا که به‌ئاماده‌بوونی مه‌حمود به‌رخدان فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی یه‌په‌گه و عه‌قید كاوه میرۆیی وته‌بێژی پێشمه‌رگه له‌و شاره ده‌ستیپێكردو ئاماره‌کانیش " 408 شه‌ڕڤان شه‌هید بوون له‌هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و و نزیكه‌ی 3800 چه‌كداری داعش‌یش كوژراون، هاوكات یه‌ك پێشمه‌رگه‌ش شه‌هید بووه له‌گه‌ڵ 13 شۆڕشگێڕی شاری ره‌قه".
له کۆنگره‌که‌دا ئاشکرا کرا" ژماره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان: 220 ئۆپراسیۆن بووه، ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ی ئه‌نجامه‌كانیان نه‌زانراوه، 98 دانه بووه.
37 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكرا وته‌قیونه‌ته‌وه و 19 كرده‌ی خۆكوژی هه‌بووه له‌ماوه‌ی 4 مانگی جه‌نگی كۆبانێدا، هاوكات ژماره‌ی كوژراوانی داعش زیاتره له 3710 چه‌كدار".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه کرا که 316 ته‌رمی داعش له‌به‌رده‌ستی هێزه كوردییه‌كاندایه و 87 زرێپۆشی داعش تێكشكێنراون.
هاوكات 16 تانك ته‌قێنراوه‌ته‌وه و 8 دۆشكه تێكشكێنراوه، جگه له شكاندنی 5 هامه‌ر و ته‌قاندنه‌وه‌ی 2 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش.