په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی کوردستان عه‌لی حه‌مه ساڵح داوا له ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌کات به دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی قیری هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن که 10 ساڵه دوو کۆمپانیا به نرخێکی گران له بازڕدا فرۆشتوویانه، له کاتێکدا ده‌بوایه بدرایه‌ته ده‌ست وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وئاوه‌دانکردنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح بۆ ده‌سته‌که‌ی ناردووه ئه‌و قیره‌ی که نێردراوه بۆ هه‌ولێر مانگانه 2 هه‌زار ته‌ن بووه، به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش 2 هه‌زار ته‌ن نێردراوه بۆ دهۆک له رێگای وه‌زاره‌تی داراییه‌وه دراوه به کۆمپانیای شیرین.
هه‌رچی سلێمانی یه مانگانه 3 هه‌زار ته‌ن له رێگای پارێزگاری سلێمانیه‌وه دراوه به کۆمپانایای باوان.
ئه‌م قیره له حکومه‌تی عێراق به 25 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ته‌نێک دراوه به هه‌رێم، به‌ڵام کۆمپانیاکانی هه‌رێم فرۆشتوویانه هه‌ر ته‌نی به 200$ دوو سه‌د دۆلار.