چه‌کدارانی داعش رایانگه‌یاند که کۆنترۆڵی (سه‌ده سامهڕایان) کردووه که ڕێگای ستراتیژی نێوان هه‌ر دوو پارێزگای ئهنبارو سه‌لاحه‌دینه.
ئاژانسی ئه‌عماق که ئاژانسی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه کاتژمێر 6 ئه‌م ئێواره‌یه بڵاویکرده‌وه که شه‌وی هه‌ینی 31-1 توانیویانه پاش هه‌شت کاتژمێر له‌شه‌ڕکردن ئه‌و رێگایه کۆنترۆڵ بکه‌ن که 82 کم درێژه.
داعش له‌رێگای ئه‌و ئاژانسه‌وه رایگه‌یاند که چه‌کداره‌کانیان توانیویانه ده‌ستبه‌سه‌ر 20 زرێپۆش و ههمهردا بگرن و به‌ده‌یان سه‌ربازی عێراقی بکوژن و هه‌موو ئه‌و بورجی چاودێریانه وێران بکه‌ن که سووپای عێراق له‌سه‌ر رێگاکه دایانناوه.
سووپای عێراق پێش دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر بڵاویکرده‌وه که ئه‌و رێگا ستراتیژییه‌ی کۆنترۆڵکردۆته‌وه، به‌پێی هه‌واڵه‌که‌ی داعش وا سه‌رله‌نوێ له سووپای عێراق سه‌ندرایه‌وه.
تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی عێراقی، یان سه‌ربه‌خۆ پشتڕاستی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئه‌و ئاژانسه‌ی داعشی نه‌کرۆدته‌وه.