یەپەگە: داعش لە رۆژئاوای کوردستان بەرەی نوێی شەڕ دەکاتەوە

یەکینەکانی پاراستن گەل رایانگەیاند کە داعش بۆشاردنەوەی شکستەکانی خۆی لە کوبانێ و پاراستن شکۆی خۆی بەرەی تری شەڕ لە رۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە.

وتەبێژی یەپەگە رێدار خەلیل بە میدیاکانی راگەیاند " دوای ئەو شکستەی داعش لە کوبانێ دووچاری بوو، ئێستا بەنیازە بەرەیەکی تازە لە کانتۆنی جەزیرە لە رۆژئاوایی کوردستان بکاتەوە".

ئەو بەرپرسە وتی" رۆژانە داعش لەو بەرەیە لەگەڵ یەپەگەدا لەشەڕدایەو سات بەساتیش شەڕەکە قورستردەبێت".

لە ١٥-٩-٢٠١٤ داعش هەموو هێزی خۆی خستە گەر بۆ داگیرکردنی شاری کوبانێ، بەڵام لەسەر دەستی شەرڤانان و پێشمەرگەو هێزەکانی فرات سەر بە سووپای ئازاد بە پاڵپشتی فرۆکەکانی هاوپەیمانان دووچاری شکستی گەورە بوەوەو لە شارەکە دەرکراو ئێستا رۆژانە چەندان گوندیشی لێ دەسەنرێتەوە.



AM:09:22:03/02/2015