فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70و وه‌زیری پێشوی پێشمه‌رگه شێخ جه‌عفه‌ر دەڵێت: فه‌رمانی بارزانیم له‌ئایه‌تی قورئان لا پیرۆزتره.
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ رۆژنامەی ئاوێنە شێخ جەعفەر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئه‌گه‌ر یه‌كه‌ی (70) به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه، هیچ جیاوازییه‌كی نابێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاکاندا.
لەو چاوپێکەوتنەدا کە ئەمرۆ لە رۆژنامەکەدا بڵاوکراوەتەوە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بڕوای تەواوی بە بارزانی هەیەو هەر فەرمانێکی پێ بکات جێبەجێی دەکات.
هاوکات ناوبراو وەسفی وەزیری پێشمەرگە مستەفای سەید قادر دەکات کە سەر بەبزووتنەوەی گۆڕانە.