شێخ جەعفەر مستەفا روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
شێخ جەعفەر
سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ی له میانه‌ی دیدارێكمدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاوبووه‌ته‌وه به‌پێویستم زانی روونی بكه‌مه‌وه كه:
لێدوانه‌كه‌م له ده‌ره‌وه‌ی سیاقی خۆیدا ته‌فسیری بۆ كراوه، ده‌نا خۆم وه‌ك كه‌سێك له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی‌دا رێزی زۆرم بۆ هه‌موو پیرۆزییه‌كانی ئایینی ئیسلام هه‌یه و خۆ ئه‌گه‌ر ته‌فسیری قسه‌كانم به هه‌ڵه كه‌وتووه‌ته‌وه داوای لێبووردن ده‌كه‌م.
لێدوانه‌كه‌م له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه كه من وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه و به‌پێی پابه‌ندبوون و به دیسپلینی پێشمه‌رگانه و به‌مه‌به‌ستی داكۆكیكردن له هێزی پێشمه‌رگه و پاراستنی یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی خاك و نه‌ته‌وه و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان، به تایبه‌ت كه خۆیشم به درێژایی شه‌ڕی سه‌پێنراوی تیرۆریستانی داعش له‌گه‌ڵ برا پێشمه‌رگه‌كان له مه‌یدانی شه‌ڕدام و ده‌زانم كه پاراستنی یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی سه‌راپای هێزی پێشمه‌رگه مه‌رجێكی گرنگ و بێ چه‌ندوچوونی سه‌ركه‌وتنمانه، بۆیه بڕوام وایه كه هه‌ر بڕیارێكی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم كه هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانیشه وه‌ك ئه‌ركێكی پێشمه‌رگانه ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت.
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ی ن ك و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70
3/2/2015
PM:02:19:03/02/2015