كوشتنی فڕۆكەوانەكە ئەستێرەكان توڕە دەكات

كوشتنی فڕۆكەوانە ئوردنییەكە بەشێكی زۆری ئەستێرە دیارەكانی وڵاتانی عەرەبی توڕە دەكات.
بۆ كوشتنی مەعاز ئەلكساسبەی فڕۆكەوانی ئوردنی لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە، بەشێكی زۆری هونەرمەندانی عەرەب پرسە ئاراستەی وڵاتی ئوردن دەكەن ئیدانەی كوشتنی ئەو فڕۆكەوانە دەكەن بەو شێوازە نەشیاوە.
ئیلیسا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە دڵتەنگی خۆی ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو كوڕە پاڵەوانێكی ڕاستەقینەیە و هەوڵیداوە پارێزگاری هەمووان بكات لەو تیرۆرستە دڕندانە كە هیچ پەیوەندییەكیان بە ئیسلامەوە نییە.
عاسی حلانیش جگە لە سەرەخۆشی دەنوسێت " باوەڕ بەو كارە دڕنادانەییە ناكەم كە ئەو گروپە ئەنجامیانداوە " هەوەرها وەلید تەوفیق ئەو چەكدارانە بە تیرۆست ناودەبان بێ بەریان دەكات لە ئاینی ئیسلام.
چەندین هونەرمەندی دیكەش بەشێوازی جیاواز دڵتەنگی و توڕەی خۆیان ڕاگەیاندووە لەوانە (راغب عەلامە، نەجوا كەرەم، لەتیفە، ئەحلام، نانسی عەجرەم) هەروەها چەندین هونەرمەندی دیكەش.



PM:01:17:04/02/2015