وێنە.. ئەو شوێنەی فرۆکەوانەکە ئوردنیەکەی تیا سوتێنرا کوێیە؟

رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی لە ژمارەی ئەمرۆیدا ٤-٢ بڵاویکردۆتەوە کە معاز کساسبە لە بینایەکی پشت بینای ئەمنی سیاسی داعش لە شاری رەقە سوتێنراوە.

رۆژنامەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو شوێنەی کە سەرەتا فرۆکەوانەکەی لێ دەردەکەوێت و لەناو بینایەی روخاودا دەڕوات بەڕێوەو چواردەوری گیراوە بە ژمارەیەک چەکداری داعش، ئەو شوێنە پشتی بینای ئەمنی سیاسیە کە لە بۆردومانێکی فرۆکەکانی هاوپەیمانان ماوەیەک لەمەوبەر ٢٥ ئەندامی داعشی تیا کوژرا.






PM:05:07:04/02/2015