رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) به‌ده‌ر له‌هه‌موو یاسا‌و عورفه‌کانی شه‌ڕ، دوێنی 3-2 وێنه‌و ڤیدیۆی سوتاندنی فرۆکه‌وانی ئوردونی معاز که‌ساسبه‌ی بڵاوکرده‌وه، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ک لایه‌نی ئیسلامی کوردستان به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمیان له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه به مه‌حکومکردن، یان پشتگریکردن، بڵاونه‌کردۆته‌وه.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێک په‌رله‌مانتار و کادیری لایه‌نه ئیسلامییه‌کانی کوردستان، له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌ڵوێست و قسه‌یان له‌سه‌ر سووتانی ئه‌و فرۆکه‌وانه له‌لایه‌ن داعشه‌وه کردووه، به‌ڵام به‌فه‌رمی لایه‌نه‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هیج به‌یاننامه‌یه‌کیان فه‌رمیان له‌م باره‌یه‌وه ده‌رنه‌کردووه.
له‌کاتێکدا هه‌رێمی کوردستان رۆژانه پێشمه‌رگه‌و هاوڵاتییه‌کانی له‌لایه‌ن ئه‌م رێکخراوه‌وه ده‌کوژرێن و هێرش ده‌کرێته سه‌ر خاکی کوردستان و به‌پێی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تا ئێستا 999 پێشمه‌رگه، جگه هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له شه‌ڕی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داعشدا شه‌هیدبوون.