پهرلهمانتاری گۆڕان د. شێرکۆ حهمه ئهمین دهڵێت: "تا ئێستا بزوتنەوەی گٶڕان، لە ١٠ هەزار پۆستی ناو حکومەت، تەنیا ٧ حەوت پۆستی وەرگرتوە، ئەگەر ئەمە حکومەتی لوتکە فراوانی بنکە تەسک نەبێت، ئەی چییە!؟".
ئهو پهرلهمانتاره له وتارێکیدا که بۆ سپی میدیای ناردووه دهڵێت" ئەگەر بەشێکی پەیوەندی، بەلایەنی بەرانبەرەوە هەبێت، بێگومان بەشێکیشی پەیوەندی، بە وەفدی دانوسانکاری بزوتنەوەی گۆڕانەوە هەیە، کەواتە، ئەمە دۆخەکەیە، کەچی برادەران، بەناوی بەشداری هەمومان، لە حکومەتدا، دەیانەوێت، دەممان کڵۆم بەین و پەرێزی چەند ساڵەی حوکمی جوت حیزبی، لە بەهەدەردان و دانانی بناغەی کۆمەڵێکی نادادپەروەر و ژێرخان داتەپیو و قۆرخکاری بازاڕ و نەوت و جگەرە و دەرمان و مەشروب و کارەبا و ....،هتد".