وه‌ک تۆڵه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر سوتانی فڕۆکه‌وانه ئوردونیه‌که، ئه‌مرۆ فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئوردون به‌چڕی بۆردومانی بنکه‌کانی داعشیان کرد‌و گه‌رانه‌وه، وه‌ک گه‌یاندنی په‌یامێک به‌سه‌رماڵی مه‌عازدا فڕین.
سافی که‌ساسبه باوکی مه‌عاز رایگه‌یاند که پادشای ئوردون له‌کاتی سه‌ردانیدا ئه‌مرۆ بۆ پرسه‌که‌ی پێیراگه‌یاندووه که ئه‌مرۆ 30 فرۆکه‌ی ئوردونی هێرشیان کردۆته سه‌ر باره‌گاکانی داعش له ره‌قه.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئوردون رایگه‌یاند " 5-2 فرۆکه جه‌نگییه‌کان بۆردومانی بنکه‌کانی داعشیان کردووه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌سه‌ر ماڵی مه‌عازدا فریون که پرسه‌که‌ی لێیه له‌شاری که‌ره‌ک".
رۆژی 3-2 داعش ڤیدیۆی سوتانی فرۆکه‌وانی ئوردونی مه‌عاز که‌ساسبه‌ی بڵاوکرده‌وه که 24-12 فرۆکه‌که‌ی له سوریا که‌وته خواره‌وه‌و خۆشی له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه به‌دیل گیرا.