بارزانی‌و مێركل كۆبوونەوە

‌بارزانی و مێرکل
ئەمرۆ بارزانی پاش دیداری لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا كۆبووەوە.

کۆبوونەوەی بارزانی و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆتایی پێهات و لەدوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەش، بارزانی رایگەیاند، کە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی برای، کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی بووە.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ مێركڵ و بارزانی‌ له‌ په‌راوێزی‌ كۆنفرانسی‌ ئاسایشی‌ جیهانیدایه‌ كه‌ له‌ شاری‌ میونیخی‌ ئه‌ڵمانیا سازكراوه‌.
پێشبینی دەکرێت هاوکاری کردنی پێشمەرگە لەلایەن ئەڵمانیا و وڵاتانی رۆژئاواوە لە شەڕێ لە دژی چەکدارانی داعش، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بێت. بەتایبەت، کە ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی لەسەرەتای هێرشی داعش بۆسەر باشووری کوردستان، بەردەوام هاوکاریی سەربازی و مرۆیی پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە.



PM:04:34:07/02/2015