ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌که‌که موراد قه‌ره‌یلان رایگه‌یاند" ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ریمان گفتوگۆی ده‌که‌ین ئێمه هێزه‌کانمان له باشور بکشێنینه‌وه یان نه، ئه‌وه‌مان خستووه‌ته رۆژه‌فی خۆمان و هه‌ڵوێستی خه‌ڵکیش بۆ ئێمه گرنگه".
موراد قه‌ره‌یلان له وته‌یه‌کدا له‌مه‌راسیمی به‌خاک سپاردنی گه‌ریلای په‌که‌که ئارمانج که له هێرشه‌که‌ی داعش بۆ سه‌ر که‌رکوک شه‌هید بوو، وتی" راگه‌یاندنه‌کانی باشور وه‌ک ئه‌وه‌ی گه‌ریلا بوونیان نه‌بێت هه‌واڵه‌کان بڵاوده‌که‌نه‌وه. نایبینن و سانسۆڕی ده‌که‌ن و راستییه‌کان ناڵێن. هه‌په‌گه و په‌که‌که له پاراستنی باشوری کوردستاندا له شه‌نگال، خه‌تی مه‌خمور ـ هه‌ولێر و که‌رکوک قورساییه‌کیان گرتووه‌ته شان و رۆڵیان هه‌یه. هه‌ندێک که‌س له بوونی گه‌ریلاکان له باشور ده‌ڵێن ئه‌وان بۆ هاتوون، هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌وه داگیرکردنه. حه‌ره‌که‌تی ئێمه ئه‌و جۆره نزیکایه‌تییه قبوڵ ناکات، ده‌یانه‌وێت وه‌ک هێزێکی ناڕه‌وا بیخه‌نه‌ڕوو، نایانه‌وێت بیبینن ده‌یانه‌وێت بیشارنه‌وه، ئه‌وه راست نییه، ئێمه له‌وێ شه‌ڕ ده‌که‌ین، ئێمه گیانی خۆمان ده‌ده‌ین، گه‌نجانی زۆر به‌نرخمان ده‌که‌ینه قوربانی، ئێمه بۆ خاکی پیرۆز لێره‌ین و بۆ پروپاگه‌نده نه‌چووین، حه‌قیقه‌تیش ئینکار ناکرێت. ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ریمان گفتوگۆی ده‌که‌ین ئێمه هێزه‌کانمان له باشور بکشێنینه‌وه یان نه. ئه‌وه‌مان خستووه‌ته رۆژه‌فی خۆمان و هه‌ڵوێستی خه‌ڵکیش بۆ ئێمه گرنگه".
قه‌ره‌یلان به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێکی زۆر له بناری قه‌ندیل، له‌و وته‌یه‌یدا رێزی له شه‌هیدانی گه‌ریلا و پێشمه‌رگه گرت که له‌شه‌ره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی داعشدا له که‌رکوک شه‌هیدبوون.