په‌رله‌مانتاری کوردستان د. عیزه‌ت سابیر داوا ده‌کات حکومه‌تی هه‌رێم نوسراوێک ده‌ربکات که ده‌بێت هه‌موو بانکه حکومییه‌کان‌و ئه‌هلییه‌کان وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ 250 دیناری هاوشێوه‌ی 25 هه‌زاری دیناری بکات.
له پێشنیارێکدا بۆ وه‌زاره‌تی دارایی که کۆپییه‌کی بۆ سپی نێردراوه په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی د. عێزه‌ت سابیر ده‌ڵێت" ئێستا لە بازاڕی کوردستان کێشەی پارەی دڕا‌و ھەیە، کێشەی مامەڵەکردن بە دراوی ٢٥٠ دیناری و ھەزار دیناری ھەیە: هه‌ندێک نانەواخانە و بەنزینخانە ٢٥٠ و بانکی ئەھلی و چه‌ندین شوێنی تر پاره‌ی 250 دیناری له‌هاوڵاتیان وه‌رناگرن، بۆیه پێویسته به نوسراوێک فه‌رزبکڕیت به‌هه‌موو پاره‌یه‌ک مامه‌ڵه‌بکرێت و سه‌رپێچێکاران سزا بدرێن.
ده‌قی نامه‌که‌ی د. عێزه‌ت سابیر
پێشنیارێک بۆ وەزارەتی دارایی
ئێستا لە بازاڕی کوردستان کێشەی پارەی دڕا‌و ھەیە، کێشەی مامەڵەکردن بە دراوی ٢٥٠ دیناری و ھەزار دیناری ھەیە:
١- مندالێک لە نانەواخانە ٢٠ دەقیقە سەرە دەگرێت بۆ کڕینی ٨ نان بە ھەزار دینار،کە سەرەی دێت نانەواخانە دەڵێت پارەکەت دڕاوە و نانی ناداتێ.
٢- بەنزینخانە ٢٥٠ دیناری لە شوفێری تەکسی وەرناگرێت.
٣- بانکێکی ئەھلی دراوی ھەزار دیناری لە خاوەن بەنزینخانەیەک وەرناگرێ.
٤- لە بازاڕی دراوی کوردستان ١٠٠$=١٤٠ ھەزار دینار بە دراوی ٢٥٠ دیناری.
٥- لە بازاڕی دراوی کوردستان ١٠٠$=١٣٠ ھەزار دینار بە دراوی ١٠٠٠ دیناری.
٦- لە بازاڕی دراوی کوردستان ١٠٠$= ١٢٢ ھەزار دینار بە دراوی ٥ ھەزرای و ٢٥ ھەزاری.
بەمەبەستی باشتر ڕێکخستی کاری بازاڕ و کڕیارو فرۆشیارو چارەسەر کردنی ئەم کێشانەی سەرەوە، ئەم پێشنیارە بۆ بەڕێزتان دەنێرم:
١-پێویستە بە نوسراوێک جەخت بکرێتەوە لە سەرجەم بانکە حکومیەکان و ئەھلیەکان کە دەبێت وەک یەک مامەڵە لەگەڵ دراوەکان بکەن لە ٢٥٠ دیناری بۆ ٢٥ ھەزار دیناری.
٢- بەدواداچون بکەن بۆ سکاڵای ھاوڵاتیان و سەرپێچیکەران سزا بدرێن.
٣- پارەی دڕا‌و لە بانکە حکومیەکان کۆ بکەنەوە و لە بانکی ناوەندی عێراق بیگۆڕنەوە بە دراوی ساغ.