له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له باشوری شاری کوبانێ ئه‌و گونده عه‌ره‌بانه‌ی به‌شداری شه‌ڕیان کردبوو له‌گه‌ڵ داعش گونده‌کانیان جێده‌هێلن و هه‌ڵدێن، خه‌ڵکی هه‌ندێک گوندیان هه‌ڵهدێن بۆ ناو تورکیا.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی 24 ی رۆژئاوای کوردستان بڵاویکرده‌وه که له باشوری کوبانێ ئه‌و گونده عه‌ره‌بانه‌ی به‌شداری شه‌ڕیان کرد له هێرشکردنه سه‌ر شاری کوبانێ، ئێستا له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی شه‌ڕڤانانداگونده‌کانیان جێ هه‌ڵدێن.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه خه‌ڵکی گونده‌کانی (جه‌عده‌و خرنوش) هه‌ڵهاتوون بۆ ناو خاکی تورکیا، هه‌ندێک گوندیش نیوه‌یان هه‌ڵهاتوون له‌مه‌ترسی نزیکبوونه‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان.
هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێک گوند له گونده‌کانی کوبانێ و جه‌رابلس، داعش ناهێڵێت هاوڵاتیان هه‌ڵبێن و وه‌ک دیواری مرۆیی هێشتوونیه‌ته‌وه له‌نا گونده‌کانیان.
هه‌ر ئه‌مرۆ یه‌په‌گه رایگه‌یاند که شه‌ڕڤانان زیاتر له 300 گوندی کوبانێیان رزگار کردووه له چه‌کدارانی داعش.