ڤیدیۆ...قەمەر بەشداری (Twilight) دەكات و دەستدرێژی دەكرێتە سەر

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی قەمەر گۆرانییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە، کەتێیدا بە شێوەیەکی نوێ دەردەکەوێت.
قەمەر دوای دابڕانێكی زۆر لە كاری هونەری بە كلیپێكی پرۆفیشناڵەوە دەگەڕێتەوە كە ناوی (مع نفسی) و لە دەرهێنانی سەعید ماروقە.
لەو كلیپەدا قەمەر ڕۆڵی شازادەیەك دەبینێت كە لە شوێنێكدا دەژی و چەندین كەسی شەڕەنگێز و خوێن مژی تێدایە و بەردەوام هەوڵ دەدەن هێرش بكەنە سەر قەمەر و لەناوی بەرن، ئەمە هاوشێوەی فیلمی بەناوبانگی (Twilight)ە.
ئەو گۆرانیبێژە بەشێوەیەكی وروژێنەر لەو كلیپەدا دەردەكەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا كەسانێكی زۆریش بە كلیپەكە سەرسام بوون.
قەمەر یەكێكە لە هونەرمەندە لوبنانییەكان و ئەوەی زیاتر ناوبانگی ئەو هونەرمەندەی زیاد كردووە لێكچونێتی لەگەڵ ئەستێرەی لوبنانی هەیفا وەهبی.


 


PM:01:09:09/02/2015