سه‌رۆکی فراکسیۆن سه‌وز له په‌رله‌مانی کوردستان بێگه‌رد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: یه‌كێتی له ناوخۆیدا بۆچوونی جیاواز و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی هه‌بێت تایبه‌ته به خۆی، بۆ كه‌س نییه قسه له‌سه‌ر دۆخی یه‌كێتی بكات، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له‌مپه‌ر بێت له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پێشچوونی حوكمڕانیی كوردستان، ئه‌وكات خه‌ڵك ده‌توانن قسه بكه‌ن.
له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی باس، بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌سه‌ر کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی ده‌ڵێت: كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی پێوه‌ندیی به خه‌ڵكی تره‌وه نییه، یه‌كێتی له قۆناغه جیاوازه‌كانی خه‌باتدا، بۆچوونی جیاوازی هه‌بووه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موومان باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه ده‌بێت یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی بپارێزین.
سه‌باره‌ت به تاڵه‌بانیکردنی یه‌کێتی، سه‌رۆکی فراکسیۆنی سه‌وز که ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیشه ده‌ڵێت"راسته هێرۆخان خێزانی مام جه‌لاله، به‌ڵام ژنێكه خه‌بانی شاخی هه‌یه و له دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌وه له شاخ بووه، من كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیم له په‌رله‌مانی كوردستان 23 ساڵه له ریزه‌كانی یه‌كێتیدا كار ده‌كه‌م، هه‌موو قۆناخه‌كانم به حه‌قی خۆم بڕیوه و خه‌ڵك ده‌نگی پێ داوم و هاتوومه‌ته نێو په‌رله‌مان، خاتوو ئاڵا تاڵه‌بانیش به هه‌مان شێوه. كاك قوباد تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتییه‌وه دانراوه و بڕیاری بنه‌ماڵه‌یه‌ك نه‌بووه. ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی 50 كه‌سه، وه‌كو ناونیشانی تاڵه‌بانی ته‌نها دوو كه‌سی تێدایه كه من و خاتوو ئاڵاین، ئێمه‌ش به حه‌ق و خه‌باتی خۆمان له كۆنگره‌ی یه‌كێتی بووینه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی".
ده‌رباره‌ی ئه‌و ناکۆکییه ئێستا له‌ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیداله ئارادایه و هه‌ڵوێستی به‌رهه‌م ساڵح و ئاینده‌ی ئه‌و ململانێیه، بێگه‌رد تاڵه‌بانی وتی: له‌ناو یه‌كێتیدا ئێمه بۆچوونی جیاواز و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازمان هه‌یه له‌سه‌ر شێوازی كاركردن له‌ناو یه‌كێتیدا، به‌ڵام من دڵنیام جێگرانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی به‌و تاقیكردنه‌وه‌ی گۆڕاندا ناڕۆن، ئێمه له جێگرانی سكرتێره‌وه تا ئه‌ندامێكی خواره‌وه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌مان هه‌یه كه ده‌بێ یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی بپارێزین، كاك دكتۆر به‌رهه‌میش ئه‌گه‌ر بۆچوونێكی جیاوازی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌دای كاری یه‌كێتی، ئه‌وا ئه‌و بۆچوونه له‌نێو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا باس ده‌كات.