سیا: 20 هەزار كەس لەوڵاتانی جیاجیاوە چوونەتە ناو داعش

بەرپرسێكی باڵای دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا (سیا) راپۆرتێكدا بۆ كۆنگرێسی ئەو وڵاتە ئاشكرایدەكات نزیكەی 20 هەزار كەس لە 90 وڵاتی جیهانەوە چوونەتە ناو ریزەكانی گروپی داعش لە سوریا‌و عێراق.

بەوتەی ئەم بەرپرسە ئەمەریكییەم ئەم ژمارە تیرۆریستە بەخێراییەكی زۆر خۆیان گەیاندوەتە ناو داعش‌و لەعێراق‌و سوریا شەڕ بۆ داعش دەكەن.

پێشتر دەزگا هەواڵگرییەكانی رۆژئاوا بەراوردیان كردبوو كە نزیكەی 19 هەزار تیرۆریستی بیانی لەناو گروپی داعشدان.



PM:01:37:11/02/2015