نێچیرڤان بارزانی: بەهۆی زۆریی ئاوارەكانەوە دیمۆگرافیای هەرێم گۆڕاوە
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند دیمۆگرافیای هه‌رێمی كوردستان گۆڕاوه به‌هۆی زۆری رێژه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی كۆنفراسێكدا كه بۆ دۆخی ئاواره‌كانی هه‌رێم له هه‌ولێری پایته‌خت رێكخرا بوو رایگه‌یاند: ”دیمۆگرافیای هه‌رێمی كوردستانی گۆڕاوه به‌هۆی زۆری رێژه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی ساڵێكدا رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم به رێژه‌ی (%28) زیادی كردووه ."
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌می دۆخی ئاواره‌كانی هه‌رێم له‌ڕووی یاساییه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌غدا، به‌ڵام به‌غدا هاوكاری هه‌رێمی نه‌كردوه، له‌و روه‌وه ئێمه پێویستمان به ملیارێك و (400) ملیۆن دۆلاره بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی دۆخی ئاواره‌كان، سه‌ره‌ڕای كێشه و قه‌یرانی ئابووری، به‌ڵام ده‌رگامان بۆ ئاواره‌كان كردووه‌ته‌وه".
نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی زیاتر قوڵكرده‌وه به‌غدا بوو، چونكه به بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تووشی قه‌یرانی دارایی بووین، دواتریش جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش قه‌یرانه‌كانی هێنده‌ی دیكه زیادكرد ".
PM:02:09:12/02/2015