ئەم گۆرانبێژە دەخرێتە لیستی تیرۆرەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا یەكێك لە بەناوبانگترین گۆرانبێژەكانی ڕاپ دەخاتە لیستی تیرۆرەوە.
وەزارەتی دەروەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ڕایدەگەیەنێت كە گۆرانبێژی ڕاپی ئەڵمانی دەنیس كۆسپرتیان خستۆتە لیستی تیرۆرەوە، بەهۆی ئەوەی ئێستا یەكێكە لە ئەندامانی داعش و لە عێراق و سوریا سەرقاڵی شەڕكردنە.
دەنیس كۆسپرت تەمەنی 39 ساڵە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەدایك بووە، وە یەكێكە لە بەناوبانگترین گۆرانبێژەكانی ڕاپ لە ئەڵمانیا و لە ساڵی 2012وە پەیوەندی بە تیرۆرستەكانی داعشەوە كردووە، لەو كاتەشەوە لە چەند گرتەیەگی ڤیدیۆیدا دەركەوتووە.
ئەو ڕاپەرە لە دواین گرتەی ڤیدیۆیدا سەری قوربانییەكی بە دەستەوەیە و دوای بڵاوبونەوەی ئەو ڤیدیۆیەش خرایە لیستی تیرۆرەوە.



PM:02:22:12/02/2015