به‌پێی راپۆرتێک که له که‌ناڵی CNN بڵاوکراوه‌ته‌وه ره‌غده‌ی کچی سه‌رۆکی پێشووی عێراق سه‌دام حسێن په‌یوه‌ندی به‌داعشه‌وه هه‌یه‌و دڵخۆشیشه که ئه‌و رێکخراوه باکوری عێراقی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
به‌پێی ئه‌و که‌ناڵه ره‌غده رایگه‌یاندووه: په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام هه‌یه له‌گه‌ڵ مامه عێزه‌ت که سه‌رۆکی عه‌شره‌تی نه‌قشبه‌ندیه‌و ناو به‌ناو پاڵپشتی مادی و لۆجستیان ده‌که‌م.
ره‌غده وه‌ک ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات به‌وردی ئاگای له عوجه هه‌یه که‌چی تیایدا رووده‌دات و له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ نه‌قشبه‌ندییه‌کان.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی به CNN راگه‌یاندووه که ره‌غده‌ی کچی سه‌دام پشکی جێگری هه‌یه له جیاوازی نرخی نه‌وتی عێراق که به خۆڕایی ده‌یدات به ئوردون و، له‌م کاره‌شدا له‌گه‌ڵ پێنج کۆمپانیای تری یه‌مه‌ندایه که یارمه‌تی مادی رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) ده‌ده‌ن.