حکومەتی هەرێم:ئێمە لەگەڵ بەغدا لێکتێگەیشتنمان نییە،رێککەوتنمان هەیە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند " ئێمە لێک تێگەیشتنیان لە گەڵ بەغدا نییە، بەڵکو رێککەوتنمان هەیەو پابەندیشین بەو رێککەوتنەوە".

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی پەروەردەی رایگەیاند" حكومه‌تی‌ هه‌رێم پاپه‌نده‌ به‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ و ئه‌و رێژه‌ نه‌وته‌ی‌ له‌سه‌ری‌ رێككه‌وتن هه‌نارده‌ی‌ ده‌كات كه‌ 250 هه‌زار به‌رمیله‌ له‌ رۆژێكدا، به‌ڵام ده‌بێت به‌غدا رێژه‌یی‌ یه‌ك ساڵ هه‌ژمار بكات نه‌ك رۆژانه"‌.

دەربارەی لێدوانەکانی د. عدل عەبدولمەهدی، سەفین دزەیی لە کۆنفرانسی پەروەردەیی کە ١٤- ٤ لە هەولێر سازکرا، دەڵێت: ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا و هه‌رێم له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو ئه‌نجامیان داوه‌ رێككه‌وتن بووه‌ نه‌ك له‌ یه‌ك تێگه‌یشتن، چونكه‌ بووه‌ته‌ ماده‌یه‌كی‌ قانوونی‌ و له‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵدا جێگایی‌ كراوه‌ته‌وه‌.

سەفین دژەیی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەیانیش ١٥-٢ وەفدی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی دەگاتە بەغدا.



PM:03:20:14/02/2015