له‌دوای کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان وه‌فدی هه‌رێم‌و به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند" به‌غدا ناتوانێ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و پاره‌ی کاشه‌وه به‌شه بوودجه‌ی مانگی 1،2-2015 بێرێت". ئه‌مه له‌کاتێکدا که جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆکان کرایه‌وه‌و ئه‌وه‌ش روون نه‌کرایه‌وه که ئه‌و بوودجه‌یه چه‌نده ئه‌و دوو مانگه که حکومه‌تی به‌غدا ده‌توانێت بینێرێت بۆ هه‌رێم.
ئێواره‌ی 15-2 ١٥-٢-٢٠١٥، له دانیشتنی دووه‌می نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و لایه‌نی حكوومه‌تی فیدرالدا له به‌غدا، هه‌ر دوولا به‌رده‌وامییان به گفتوگۆكانیان دا و چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی دوایین ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالیان تاوتوێ كرد.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حکومه‌تی هه‌رێم بڵاویکرده‌وه" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه ڕوون بووه‌وه كه به هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی كاشه‌وه، حكوومه‌تی عیراق له‌م كاته‌دا ناتوانێت به‌شه بودجه‌ی شایسته‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥‌دا هاتووه، بدات، بۆیه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو، دانوستانی هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بێت".
سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی ئاگادار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که به‌رده‌وامی کۆبوونه‌وه‌کان سه‌رده‌می گفتوگۆی مالکی و وه‌فدی کوردمان بیر ده‌که‌وێته‌وه که هه‌ر کاتێک نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌کرد که " درێژه به کۆبوونه‌وه‌کانیان ده‌ده‌ن".
سه‌رچاوه سیاسییه‌که‌ی سپی باس له‌وه ده‌کات که ئایا حکومه‌تی ناوه‌ندی تا چه‌ند پابه‌ند ده‌بێت به‌ناردنی بوودجه‌ی هه‌ر دوو مانگی 1و 2 ه‌وه، ئه‌و پابه‌ندییه چییه‌و رێژه‌که‌ی چه‌نده؟.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی تاکه خاڵێک که هه‌ر دوولا له‌سه‌ری هاوڕابوون که ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم ده‌ینێریت 3 مانگ جارێک هه‌ژمار بکرێت و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و بڕه‌یه‌ی نێردراوه بزانرێت ئایا هه‌رێم پابه‌ند بووه له 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌که‌ی هه‌رێم و که‌رکوکه‌وه که رۆژانه بیدات به سۆمۆ تا عێراق بیفرۆشێت.