وێنە.. پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە ژمارەیەك بەكارهێنەری فەیسبوك هۆشداری دەدات

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر هۆشداری دەدات سەبارەت بە ژمارەیەك بەكارهێنەری فەیسبوك كە بەدانانی وێنەی كچان پارە لەخەڵك وەردەگرن.

رائید كاروان خۆشناو وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوك نووسیوێتی: چەند كەسێك لەو تیمە نەفس نزمانە ئاشكرا كراون.


دەقی نووسینەكەی رائید كاروان:


پاش ئەوەی چەند ھاووڵاتیەك ھەڵخەلهتێندران لە ماوەی رابڕدوو، دوبارە چەند باندێكی ئەلكترۆنی نەفس نزم كار بۆ ھەلخەڵتاندنی گەنجەكان دەكەن، لێرەوە داوا لە گەنجە بەرێزەكان دەكەین بە تایبەت ئەوانەی كە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەكاردەھێن كە ووریای خۆیان بن.

دوای ئەوەی چەند ئەكاونتێكی فەیسبووك بە ناوی كچان كراینەوە لەلایەن ئەو تیمە مەغریبیانە بۆ فێل كردن و فریودانی گەنجەكان، بەدەستخۆشیەوە لەلایەن چەند خۆبەخشێكی دڵسۆزەوه، چەند كەسێك لەو تیمە نەفس نزمانە ئاشكرا كراون.

ئەم وێنەیەی خوارەوە یەكێكە لەوان بەناوی (حمزە) و خەڵكی ووڵاتی مەغریبە و لە مراكش نیشتەجێیە ، داوای پارەیەكی زۆر دەكات لە بەرامبەر ئابروونەبردنی ئەو كەسەی كە فریوی دایە.

داوا لە گەنجە ئازیزەكانمان دەكەین ھۆشیارتربن لە ماوەیەدا ھەروەھا ئەو كەسەی كە نایناسی با نەبێتە ھاورێت واتە فرێندت






PM:10:29:16/02/2015