فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان به‌یاننامه‌یه‌کی نه‌رم له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی 17 شوبات ده‌رده‌کات، فراکسیۆنه‌کانی تریش نه به‌باش، نه به‌خراپ، به‌لای ئه‌و یاده‌دا ناچن.
به‌یانی یادی ده‌ستپێکردنی یه‌که‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌کانی شاری سلێمانی و قه‌زاو ناحیه‌کانی ئه‌و شاره‌یه که له 17 بی شوباتی 2001 دا ده‌ستیپێکردوو 62 رۆژ به‌رده‌وام بوو ، فراکسیۆنی گۆڕان به‌یاننامه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌رده‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تباران و، قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی خێزانه‌کانیان و، هاوکات هیچ ئااماژه‌یه‌ک نه‌کراوه که گۆڕان داوا بکات هه‌ر دوو هێزی ده‌سه‌ڵاتدار داوای لێبوردن له‌خه‌ڵک بکه‌ن که ته‌قه‌یان لێ کردوون، هاوکات ئه‌و داواکارییانه‌ی خه‌ڵکی خۆپیشاندر له‌ماوه‌ی ئه‌و 63 رۆژه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌دا به‌رزیان کردبوه‌وه هیچ باسی نه‌کراوه‌و هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه نه‌کراوه که ئه‌وان چوون به‌شداربوون له کابینه‌ی نوێ‌دا چه‌ند داواکاریان جێبه‌جێکراوه؟.
جگه له‌م به‌یانه‌ی گۆڕان، تا ئێستا فراکسیۆنه‌کانی تر به‌وانی کۆن ئۆپۆزسیۆن بوون و فراکسیۆنی یه‌کێتیش که له‌دوای هه‌ڵبژاردنی کۆتایی ساڵی 2013 ه‌وه له په‌رله‌مان ره‌خنه‌کانیان توندکرۆته‌وه به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانه‌که‌یان هیچیان له‌سه‌ر ئه‌م یاده نه‌وتووه.
دەقی راگەیەندراوەكەی بزوتنەوەی گۆڕان
١٧ ی شوبات رۆژێکی پرشنگدارە لە مێژوی گەلەکەماندا
راگەیاندنی فراکسیۆنی گۆڕان لە چوارەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوباتدا
چوار ساڵ بەر لە ئێستا، رەخنەی هاوڵاتیان لە سیستەمی سیاسی و حوکمڕانی هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات و رۆژانی دواتری لێکەوتەوە.
خۆپیشاندەران دور لە توندوتیژی و ئاشتیانە، لە پێناوی ریفۆرمی بنەڕەتی لە سیستەمی سیاسی هەرێم، کۆمەڵێک داخوازی رەوایان ئاڕاستەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرد. لە کاتێکدا خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین مافێکی سەرەتایی هاوڵاتیانە، بەڵام خوپیشاندەران روبەڕوی پەلاماری هێزە ئەمنیەکان بونەوە و چەندین کەس شەهید و بریندار بون. سروشتی خۆپیشاندانەکان و ناوەڕۆکی داخوازیەکانی خۆپیشاندەران و دواجار پەلاماردان و سەرکوتی خۆپیشاندانەکان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، ١٧ ی شوباتیان کردە رۆژێکی سیمبۆڵی و پرشنگدار لە مێژوی گەلەکەماندا.
دوای چوار ساڵ، ئێستاش داخوازیەکانی خۆپیشاندەرانی ١٧ی شوبات و رۆژانی دواتر زیندون و سیستەمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە ریفۆرمی بنەڕەتی هەیە و پشتگوێخستنی خواستی چاککاری وڵاتەکەمان روبەڕوی مەترسی و لێکترازان دەکاتەوە. ئێمە جارێکی‌تر جەخت لەسەر رەوایی داخوازیەکانی خۆپیشاندەرانی ١٧ی شوبات دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین وەك هەمیشە رێبەر و ئاڵاهەڵگری خواستە رەواکانی خەڵکی کوردستان بین.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
١٦ ی شوباتی ٢٠١٥