راوێژکارێکی پێشووی تاڵه‌بانی ده‌ڵێت" سه‌رۆکی کۆماری عێراق د. فواد مه‌عسوم 7 خزمی خۆی له که‌سه نزیه‌که‌کانی کردووه به راوێژکار".
ئازاد خانه‌قا که له‌سه‌رده‌می تاڵه‌بانیه‌وه تا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر راوێژکاری سه‌رۆ کۆمار بووه له چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌ڵێت" له‌سه‌رده‌می مام جه‌لادا ته‌نها 6 راوێژکار هه‌بوو، ئێستا فواد مه‌عسوم 32 راوێژکاری هه‌یه".
ئازاد خه‌نه‌قا له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا ده‌ڵێت" به‌شێک له‌و راوێژکارانه له‌که‌سه نزیکه‌کانی فواد مه‌عسومن له‌ڕووی خزمایه‌تیه‌وه له‌وانه، جوان مه‌عسومی کچی، مه‌قسود مه‌عسوم‌و خدر مه‌عسومی برای، فه‌رهاد دلاوه‌ری خوشکه‌زای، فه‌ریق جه‌لال شه‌فیقی پورزای‌و هه‌ریه‌ک له‌ئازاد مۆرانی‌و جه‌نگیز کۆیی که‌ئه‌وانیش خزمین‌و عه‌بدوڵا عالیاوایش هاوڕێیه‌تی که‌سه‌رجه‌میانی کردۆته راوێژکار، ئه‌گه‌رچی به‌شێک له‌ڕاگه‌یاندنه‌کان هه‌واڵیان له‌سه‌ر دانانی که‌سه نزیکه‌کانی فواد مه‌عسوم بڵاوکردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه‌ی تێدا نه‌بوو که من ئێستا ده‌یدرکێنم".
ناوبراو باس له‌وه ده‌کات که ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی د. فواد مه‌عسوم به‌شێک له‌ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیم له‌و کێشانه ئاگادارکردۆته‌وه، له‌وانه به‌رهه‌م ساڵح، کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی‌و عومه‌ر فه‌تاح.