به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش سلێمانی عه‌مید حه‌سه‌ن نوری رایگه‌یاند" شه‌وی رابردوو دوو نارنجۆکی ده‌ستی له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا له هه‌ردوو شه‌قامی پیره‌مێردو ئیبراهیم پاشا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و هیچ زیانێکی گیانی به‌دواوه نه‌بووه".
ده‌قی روونکردنه‌وه‌که:
ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه كه شه‌وی رابردوو (16-17/2/2015 ) له دوو رووداوی جیاوازدا له كاتژمێر 10:05 ده‌قیقه له شه‌قامی پیره‌مێرد و له كاتژمێر 10:10 ده‌قیقه له شه‌قامی ئیبراهیم پاشای شاری سلێمانی و له‌به‌رده‌م دوو شوێنی چاپه‌مه‌نی بۆ ریكلام له ناوشاری سلێمانیدا دوو نارنجۆكی ده‌ستی فڕیدراوه‌وه له‌ئه‌نجامدا ته‌قیونه‌ته‌وه و زیانی مادی كه‌می هه‌بووه و هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، پاش رووداوه‌كه مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان گه‌شتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و، ده‌ست به‌جێ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكرد، هه‌موو رێوشوێنه پێویسته‌كان گیرایه‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه، له‌زانیاری زیاتر هه‌موو لایه‌كی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.