داعش 120 كەسی لە سەڵاحەدین رفاند

ئەنجومەنی عەشیرەكانی پارێزگای سەڵاحەدین ئەمرۆ سێشەممە رایگەیاند 120 كەس لەخەڵكی مەدەنی ئەو پارێزگایە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێنراون.

بەپێی ئەو راگەیەنراوەی ئەنجومەنی عەشیرەكانی پارێزگای سەڵاحەدین  ئەو 120 كەسە سەر بە دوو عەشیرەی عوبێد‌و مەسارە لەشاری تكریتن‌و داوادەكەن پێش ئەوەی داعش بیانكوژێت‌و وەك دیلەكانی عەشایەری جبور، ئەبونەمر‌و ئەبو فەهد بیانكوژن،  فریای دیلەكان بكەون.

 ئەمرۆ سێشەممە بڕیارە سەرۆك كۆماری عێراق‌و سەرۆك وەزیران‌و نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق دوایین بارودۆخی ئەمنی عێراق‌و هێرشی میلیشیا شیعەكان بۆ سەر ناوچە سوننەكان تاوتوێ بكەن.



PM:02:23:17/02/2015