له‌کۆمێنتێکی عه‌لی حه‌مه ساڵحدا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه که هه‌ریه‌ک له به‌رهه‌م ساڵح و عومه‌ر فه‌تاح زه‌ویان ته‌رخان کردووه بۆ کۆمپانیای به‌رێز، نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی د. به‌رهه‌م ساڵح له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که نه‌ک هیچ زه‌ویه‌کی بۆ ته‌رخان نه‌کراوه، به‌ڵکو مه‌رجیش به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
له‌میانه‌ی ئه‌و مشتومڕه‌ی له‌نێوان په‌رله‌مانتاری گۆڕان عه‌لی حه‌مه ساڵح و وته‌بێژی وه‌به‌رهه‌مهێنان مه‌لا یاسین خاوه‌نی کۆمپانیای به‌ڕیز له ئارادایه، ماڵپه‌ڕی سپی میدیا قسه‌یه‌کی عه‌لی حه‌مه ساڵحی کردبوو به هه‌واڵ که به‌رهه‌م ساڵح و عومه‌ر فه‌تاح زه‌ویان بۆ کۆمپانیای ناوبراو ته‌رخان کردووه، له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا له نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی د. به‌رهه‌م ساڵح دا که ئاراسته‌ی سپی میدیا کراوه، هاتووه " ئه‌و هه‌واڵه چه‌واشه‌كار و دوور له راستی و بوختانه ، چونكه لای خه‌ڵكی كوردستان ڕوونه كاتێك زه‌وی بۆ كۆمپانیای ناوبراو ته‌رخانكراوه چه‌ندین ساڵ پێش واده‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی دكتۆر به‌رهه‌م بووه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران".
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یه.
روونكردنه‌وه‌ك له نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی د. به‌رهه‌م ساڵح
له‌سه‌ر لیدوانكی په‌رله‌مانتار عه‌لی حمه‌سالح
په‌رله‌مانتار عه‌لی حمه ساڵح له ناو ئاخاوتنی لیدوانیكدا، ده‌ڵی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح هه‌زاره‌ها دۆنم زه‌وی داوه به كۆمپانیای (به‌ڕێز) كه خاوه‌نه‌كه‌ی ( وته‌بیژی یه‌كیتی وه‌به‌رهینان )ه.
ئه‌و هه‌واڵه چه‌واشه‌كار و دوور له راستی و بوختانه ، چونكه لای خه‌ڵكی كوردستان ڕوونه كاتێك زه‌وی بۆ كۆمپانیای ناوبراو ته‌رخانكراوه چه‌ندین ساڵ پێش واده‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی دكتۆر به‌رهه‌م بووه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
كابینه‌ی شه‌ش كاتیك ده‌ستبه‌كار بوو به‌شی زۆری كاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له‌جیبه‌جێكردندابوون و هاوڵاتیان پاره‌یان پی دابوو. له‌سه‌رده‌می دكتۆر به‌رهه‌مدا هیچ پارچه زه‌ویه‌ك بۆ كۆمپانیای ناوبراو ته‌رخان نه‌كراوه. به‌ڵكوو كابینه‌ی شه‌ش كۆمه‌ڵێك مه‌رجی به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه‌دا سه‌پاند كه پێشتر چاوپۆشی كرابوو له ده‌ره‌وه‌ی یاسا‌و رێساكان پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانی ناو پرۆژه‌كان خرابووه ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌وه. به‌ڵام دكتۆر به‌رهه‌م قبوڵی نه‌بووه له داهاتی گشتی و موڵكی خه‌ڵك بخرێته خزمه‌تی هیچ كۆمپانیایه‌كه‌وه. بۆیه كابینه‌ی شه‌ش ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا كرده مه‌رج ده‌بێت ئه‌ركی ٥٠% پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان بخرێته ئه‌ستۆی كۆمپانیای ناوبراوه‌وه.
دكتۆر به‌رهه‌م هه‌میشه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرووه كه پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهینان، به تایبه‌تی له بواری نیشتبجیبوون، له‌سه‌ر بنه‌مای پێشبركی و باشترین نرخ و كوالێتی بێت، هه‌رگیز ئه‌و حه‌قه‌ی به خۆی نه‌داوه زه‌وی ئه‌م وڵاته بۆ ئه‌ملاو ئه‌ولا ته‌رخان بكرێت به ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی .
خه‌ڵكی به ویژدان و وه‌به‌رهێنه‌رانیش، باش ده‌زانن دكتۆر به‌رهه‌م هه‌مێشه دژ به ده‌ستێوه‌ردانی حیزب بوو له بازار و له كاروباره‌كانی حكومه‌ت و دووچاری جۆره‌ها ململانیی سه‌خت بووه له‌م باره‌یه‌وه.
له كاتێكدا پێویستی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌ردانی ماڵی گشتی ئه‌وله‌ویه‌تی نیشتمانیه، باشتر وایه راستیه‌كان وه‌ك خۆی باس بكرێت و به بنه‌ما بوختان و چه‌واشه‌كاری نه‌بێت، تا نه‌بێته مایه‌ی له‌ده‌ستدانی ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانمان. ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ به‌دواداچوونی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان هیوادارین له ئه‌نجامی كاری ئه‌و لیژنه‌یه راستیه‌كان زیاتر بۆ خه‌ڵك روون بكرێنه‌وه.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی دكتۆر به‌رھه‌م ساڵح