شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و که‌تیبه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا 19 گوندیان له ره‌قه که به پایته‌ختی داعش ناسراوه رزگار کرد.
روانگه‌ی مافی مرۆڤی سوری بڵاویکرده‌وه " یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و که‌تیبه‌کانی شه‌مسی شمال و لیوای سواری ره‌قه و لیوای به‌ره‌ی کورد توانیان 19 گوندی ره‌قه له‌داستی داعش ئازاد بکه‌ن.
له‌لایه‌کی تره‌وه فرانس پرێس بڵاویکرده‌وه که هێزه کوردییه‌کان تا ئێستا 242 گوندیان له ده‌وروبه‌ری کوبانێ رزگار کردووه.
ئازادکردنی ئه‌م شوێنانه له دژه هێرشی شه‌ڕڤانانه‌وه له 26-1 ه‌وه ده‌ستپێده‌کات که بۆ ئازادکردنی کوبانێ ئه‌نجامیان دا‌و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
روانگه‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که شه‌ڕڤانان ته‌نها ( 22 کم) یان ماوه بگه‌نه گرده سپی که تاکه ده‌روازه‌ی داعشه له‌گه‌ڵ تورکیادا.
له هه‌موو ئه‌م شه‌ڕانه‌دا فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان رۆڵی دیاریان هه‌بوو له بۆردومان کردنی داعشدا.