سەربازێکی بەریتانی دێتە ڕیزی پێشمەرگە

سەربازێکی تەمەن ١٩ساڵی بەریتانی، کەخزمەتی سەربازی لەبەتایلۆنی ٢ی یەکەی سوپای بەریتانیاو هێزی شاهانەو كەتیبەی شازادە وێیلزەوە لەبنکەی سەربازی قوبرس هەبوە، بنکەکەی جێهێشتوەو پەیوەندی بەڕیزی پێشمەرگەکوردەکانەوە کردوە.

ئەو سەربازە بەریتانیە کەڕۆژنامەکان ناوەکەیان ئاشکرا نەکردوە، بەخێزانەکەی ڕاگەیاندوە، کەئەو بۆ هاوکاری کوردەکان و شەڕکردن دژی داعش لەعێراق و سوریا، بنکەی خزماتی سەربازیەکەی لەقوبرس جێهێشتوە چونکە کوردەکان پێوێستیان بە پشتیوانی سەربازی هەیە.

بەپێی زانیاریەکان ئەو سەربازە بەریتانیە،گەشەتەکەی  لەقوبرسەوە بۆ دوبەی و لەوێشەوە بۆ ناوعێڕاق ئەنجامداوە. لەدواین پەیامیشدابۆ خێزانەکەی کەدوو ڕۆژلەمەوبەر ناردویەتی نوسیویەتی: دەمەوێ ماوەی ساڵێک لەناوچەکە بەسەربەرم. من دەڕۆم بۆناو کوردەکان لە عێڕاق و سوریا، ئێستا من لەگەڵ بەریتانی و کەنەدی دیکەم لێرە. نازانم چۆن گوزارشتی لێبکەم بەڵام لەڕاستیدا من دەمەوێ ئەو ئەرکەبەجێ بگەیەنم و وە سەلامەتیش دەبم. لەپەیامێکی دیکەشدا دەڵێ، پسپیۆڕی باشم هەیە، وە دەتوانم بەوزمانەش قسەبکەم. بۆیە یارمەتی ئەو خەڵکە دەدەم و شتیان فێردەکەم کەچۆن شەڕ دژی داعش بکەن.

لەبارەی پەیوەندی ئەو سەربازەوە بۆ ناو هێزە کوردیەکان، ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بەسکای نیوزی ڕاگەیاندوە، ئێمە بەوریایەوە لەو ڕاپۆرتەی دەربارەی ئەو سەربازەمان بڵاوبۆتەوە دەکۆڵینەوە.  سەرچاوەیەکی سەربازیش دەڵێ، ئەگەر ئەوسەربازە لەدەرەوەی ئەرک و فەرمانی یەکە سەربازیەکەی خۆبەوکارە هەستابێ، توشی سزاو لێکۆڵینەوە هەتا زیندانی کردنش دەبێتەوە.

 لەئێستادا ژمارەیەک گەنجی ئەوروپا گروپێکیان بەناو شێرەکانی ڕۆژئاوا پێک هێناوەو هاوشانی هێزەکوردیەکان شەڕدژی داعش دەکەن.
یەکێک لەدروشمەکانی ئەو گروپە دەڵێ، باشترە ڕۆژێک وەک شێر بژی، نەک هەزار ڕۆژ وەک مەڕ.


کاوە ڕەش
 

http://news.sky.com/story/1430566/uk-soldier-leaves-base-to-fight-islamic-state



PM:03:51:21/02/2015