"حەشدی شەعبی بەرێكەوتنی نێچیرڤان‌و سەیدقادر هاتوونەتە ناوچە كوردییەكان"

‌مستەفای سەید قادر- نێچیرڤان بارزانی
بەوتەی قایمقامی خورماتو، هاتنی میلیشیا شیعەكان كە بە حەشدی شەعبی ناسراون لەسەر رەزامەندی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەت‌و مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگە‌و بەرپرسانی باڵای حیزبەكان بووە.

شەلال عەبدول، قایمقامی خورماتوو، بە ماڵپەڕی كوردیۆی راگەیاند "بەپێ ئەو داتایانەی كە لەبەردەستی ئێمەدا هەیە، لە ئێستادا ڕەوشی ناوچەكە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو باشتر و ئارامی زیاتردەڕوات، بۆیە بە پێویستی نازانم ئیتر میلیشیا شیعەكان لە خوورماتوودا بمێننەوە".

قایمقامی خورماتوو وتیشی:" هاتنی ملیشیا شیعەكان رەزامەندیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگەی تێدایە، ئێمە لەمانگەكانی(٩ و٨)ی ٢٠١٤، چەند جارێك لەگەڵ بەرپرسەكانییاندا لە نێویشیاندا (هادی عامری) دانیشتین ئەوان باس لەوەدەكەن بەڕەزامەندی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگە وزۆربەی بەرپرسانی حیزبە باڵاكان كەئەمڕۆ لەدەسەڵاتن هاتوونەتە ناوچەكە ، من نازانم لەسەر چ خاڵێك سەرۆكی حكومەت لەگەڵ یان ڕێككەوتووە بەباشی دەزانم دوای تەواوبوونی ئەركەكانیان بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان".



PM:04:23:21/02/2015