یەپەگە هەڕەشە دەكات
رژیمی سوریا رۆژنامەنوسێكی سویدی دەڕفێنێت

‌یواكیم میدین - سەبری عومەر
سوپای رژیمی سوریا رۆژنامەنوسی سوید "یواكیم میدین"‌و وەرگێڕەكەی بەناوی سەبری عومەر لەقامیشلۆ دەڕفێنن‌و یەپەگەش هەڕەشە دەكات.

لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا رژیمی سوریا ئەو رۆژنامەنوسەی سویدییەی لەگەڵ وەرگێڕێكدا رفاندنەوە، بەرامبەر ئازاد نەكردنیان یەپەگە ئەفسەرێك‌و چەند سەربازێكی سوپای سوریای بە بارمەتە گرتووە‌و هەموو ئەو رێگانەی داخستوە كە دەچنەوە سەر ئەو شوێنانەی هێزەكانی بەشاری تێدایە.

ماڵپەڕی هەواڵ 24 دەڵێت سات بە سات بارودۆخەكە بەرەو خراپی دەڕوات‌و مەترسی پێكدادان لەنێوان شەڕڤانان‌و سوپای سوریا لەئارادایە.



PM:03:14:22/02/2015