بەپەلە..حكومەتی عێراق 60 ملیۆن دۆلار دەدات بەحەشدی شەعبی
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕی 60 ملیۆن دۆلار بۆ حەشدی شەعبی دابین‌کراو باسی پێشمەرگەش نەکرا.
بەپێی ماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 24ی شوباتی 2015 ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی بونیادنانەوەی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه له خشته‌ی بودجه‌ی وه‌به‌رهێناندا ئاماژه‌ی پێدراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك رێنمایی ده‌ركراوه بۆ جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته حكومییه‌كان و بودجه‌ی ساڵی 2015 عێراق.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا داوا له وه‌زاره‌تی دارایی كراوه، كه بڕی 60 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی خەرج بکات.
كۆبوونه‌وه‌كه، كه به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا پرۆژه‌یاسای دادگای باڵای ناوه‌ندی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دراو ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا. هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌نگیدا له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نه‌عیم عه‌بعوب ئه‌مینداری شاری به‌غداو بڕیاره‌كه‌ش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا.
PM:03:00:24/02/2015