بەهۆی نوسین لەفەیسبوك لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیردەکرێت
حەسەن زاخۆیی ئەندامی ئه‌نجومه‌نی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان ، بەهۆی ئەوەی لە فەیسبوكدا بابەتێكی نوسیوە لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە ماوەی زیاتر لەمانگێك دەستگیركراوە‌و توشی "ئەشكەنجە" بووەتەوە.
سەرچاوەیەك بە سایتی رۆژنیوزی راگەیاند: پاش نزیكەی مانگێك لە دەستگیركردنی حەسەن ساڵح زاخۆیی لەلایەن ئاسایشی پارتی‌و پاش هەوڵێکی زۆر لە لایەن پارێزەرەکەیەوە، سەر ئەنجام، ڕێگە بە پارێزەرەکەی و ته‌نها که‌سێک لە خانه‌واده‌که‌ی درا سەردانی بکەن لە شوێنی دەستبەسەرکردنەکەی، له ئاسایشی زاخۆ".
سەرچاوەكە ده‌ڵێت:" چاوپێکەوتنەکە بۆ ماوه‌یه‌کی کورت و لە ژێر چاودێری توندی ئاسایش‌دا بووە، بۆیە حه‌سه‌ن زاخۆیی له‌ژێر فشاردابووه ، نەیتوانیوە هەموو شتێک بدرکێنێت".
وتیشی، زاخۆیی تەنیا ئەوەی ئاشکرا کردووە که چه‌ند ڕۆژ مانی له‌خواردن گرتوه، ١١ ڕۆژیش بە بەردەوامی له‌ژێر ئەشکەنجەی ئاسایش‌دا بووه، زۆر ئازاریان داوه، بێ ئەوەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئازاردانەکەشی بۆ ڕوون بکەنەوە، پاش 11 ڕۆژ له ئه‌شکه‌نجه‌دان پێیان وتووە هۆکارەکەی ئه‌وه‌یه که له فێسبوک شتی نوسیوه و ڕه‌خنه‌ی کردوه.
ئەندامەکەی خانەوادەی حەسەن ساڵح زاخۆیی به‌ڕۆژنیوزی وت:" ئاسایش پێیان وتون، دەتوانن ڕۆژی پێنج شەممەش سەردانی زاخۆیی بکەنه‌وه، بەڵام دواتر و کاتێک ئه‌وان چوونه‌ت ڕێگه‌یان پێنه‌داون بیبینن، گوتویانه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 22.02.2015 به‌که‌فاله‌ت ئازادی ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان نه‌کردوه ، بۆیه ئێمه باوه‌ڕمان پێیان نه‌ماوه".
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو وه‌رگیراوه ، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر زاخۆیی له زیندانی ئاسایشه‌وه براوه‌ته زیندانی پۆلیسی زاخۆ و دوێنێ دوو که‌س له نزیکه‌کانی خۆی خواستویانه سه‌ردانی بکه‌ن ، به‌ڵام ڕێگه‌یان پێنه‌داون بیبینن.
PM:04:34:24/02/2015