یەکەم بیانی ناو یەپەگە لە رۆژئاوا شەهیدبوو.. وێنەکە ببینە

یەکەم بیانی لەناو یەکینەکانی پاراستنی گەل لە شەڕی گوندەکانی تەلحەمیس لەنێوان شەڕڤانان و چەکدارانی داعش شەهید بوو.

ماڵپەڕی هەواڵ ٢٤ کە ماڵپەڕێکی هەواڵیەو گرنگی بە دەنگوباسی رۆژئاوای کوردستان دەدات، بلآویکردەوە کە لە تەلحەمیس شەرڤانێکی بیانی شەهید بوو، بەبێ ئەوەی ماڵپەڕەکە ناوی شەهیدەکەو ولآتەکەی بهێنێت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا شەهیدە بیانیەکە گەنجێکی ئۆسترالیە نزیکەی ساڵێکە لەناو یەکینەکانی پاراستنی گەلدایە.

لەلایەکی ترەوە بەپێی هەندێک زانیاری کە لەناو سووپای ئازادەوە بە شەڕڤانانی یەپەگە گەیشتووە چەکدارانی داعش بەنیازن هێرش بکەنە سەر سەری کانێ لە رۆژئاوای کانتۆنی جەزیرەو بۆ ئەمەش هێزێکی زۆریان لە مەبروکەو عالیە کۆکردۆتەوە.

بەرامبەر ئەمەش یەپەگە هێزێکی زۆری زرێپۆش و چەکی قورسی لەناوچەکە کۆکردۆتەوەو لە ئامادە باشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک.



AM:10:01:25/02/2015