عادل ئیمام لەڕۆژێكدا 15 كاتژمێر سەرقاڵی ئەم كارەیە

ئەستێرەی كۆمیدی عەرەبی عادل ئیمام لە وێنەگرتنی دیمەنەكانی نوێترین درامای بەردەوامە.
وائیل ئیحسان دەرهێنەری درامای (استاذ و رئیس قسم) كە عادل ئیمام ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێت ئاشكرا دەكات كە تائێستا وێنەگرتنی دراماكە كۆتای نەهاتووە و ڕۆژانە بۆ چەند كاتژمێرێكی درێژ سەرقاڵی وێنەگرتنن.
ئەو دەرهێنەرە ئاماژە بەوە دەكات كە ڕِۆژانە نزیكەی 15 كاتژمێر سەرقاڵی وێنەگرتنی دراماكەن و دەیانەوێت بەو زوترین كات زۆرینەی كارەكانی تەواو بكەن، بە تایبەت دوای ئەوەی بەهۆی شەپۆلێكی باران و سەرماوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك كارەكانی دراماكە ڕاگیرا.
ئستاز ورئیس قسم نوێترین كاری درامی عادل ئیمامە و بڕیارە لە مانگی  چەند كەناڵێكی عەرەبییەوە پێشكەش بكرێت، لەئێستاشەوە پێشبینی سەركەوتنێكی گەورەی لێدەكرێت. 



PM:01:01:25/02/2015