لایەنە سیاسییەكان لە هەڵەبجە نەگەیشتنە رێکەوتن

لایەنە سیاسییەكان بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە سەبارەت بە پێكهاتەی ئەنجومەنی پارێزگاری هەڵەبجە نەگەیشتنە ئەنجام‌و كۆبوونەوەكە  بەكراوەیی مایەوە.

 حەسەن شێح عەبدوڵا، بەرپرسی مەڵەبەندی پێنجی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ بەئامادە بونی (10) لایەنی سیاسی ئەنجام درا و چەند تەوەرێك خرایە بەرباس ،كەبریتی بوو لە پێك هاتەی پێك هێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە ،لەگەڵ كێشە ئیداریەكانی هەڵەبجە ،خاڵی سێەم بریتی بوو لە باسكردنی گەڕاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكان كە بڕیارە بگەڕێتەوە وئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی تر كە جێگای قسەلەسەركردنە .

ڕاشیگەیاند : ئەوەی زۆر لەسەری وەستاین بابەتی پێك هێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بوو ،كە پەیوەستە بە ئیشە ئیداریەكانیش بۆیە ئەبوو بگەینە دەرەنجامێك و دواتر بگەینە بڕیاری كۆتایی ،لەسەروی خۆمانەوە لیژنەی دانوستان كار هەبووە و هێشتا نەگەشتونەتە دەرەنجامێك ،ئێمە لێرە تاڕادەیەك گەشتوینەتە ڕێكەوتنێك لەسەر باسی ئەنجومەنەكە بەڵام بەشە ئیداریەكان نەگەشتوینەتە دەرەنجامێك چونكە بڕیار لای لیژنەی دانوستان كارەكانە و كۆبونەوەكە بە كراوەیی هێڵراوەتەوە .

شێخ حەسەن شێخ عەبدوڵا ئاماژەی بەوە كرد : ئەمڕۆ قسەلەسەر بیست و چوار كورسی كراوە كورسی كۆتا بڕاوەتەوە بۆ كاكەییەكان ،بۆئەمە ش چەند بۆچونێك هەبوو لەوانە وترا كەبنەمای لێك تێگەشتن چی بێت ، یەكێك لەخاڵەكانی دەرەنجامی هەڵبژاردنەكانی 30/4 بوو لەگەڵ خەبات و خزمەتی حیزبە سیاسیەكان و تەمەنی ڕابووردوویان ، خاڵێكی دیكە لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی سەرتاسەری بێت ،ئەم پێشنیارانە هەبوون و قسەیان لەسەر كرا ،یاسای پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە واژ كراوە چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین تا بزانین چ ڕێكارێك دەگرتە بەر .

بەرپرسی مەڵەبندی پێنچی یەكگرتوو ئەوەی ئاشكرا كرد : نامانەوێت تەنها لەسەر هەڵبژاردن كورسیەكان دابنرێت ، ئەگەر وابێت ڕەنگە هەر پێنج لایەن بەشدار بین ، بەڵام ئێمە ئەمانەوێت هەموو لایەنەكان بەشدرا بن .ئەم كۆبونەوەی ئێمە لەبەر خاتری ئەوە بوو كە لە 16/3دا پارێزگاری هەڵەبجە وتاری 16/3 بخوێنێتەوە .



PM:04:26:25/02/2015