په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: له‌رێگای وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کانه‌وه له داهاتی نه‌وتی هه‌رێم بڕی 3 ملیۆن و نیو دۆلار پاره دراوه به رێکخراوی MERI که د. دلاوه‌ر عه‌لادین خاوه‌ن و به‌ڕیوه‌به‌ری رێکخراوکه‌یه.
سۆران عومه‌ر که په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌کۆمه‌ڵی ئیسلامییه له په‌یجی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک له پۆستێکدا نووسیویه‌تی"
له‌ساڵی قه‌یرانی دارایی دا " له‌ساڵی قه‌یرانی دارایی دا: 350 ده‌فته‌ر دۆلاری پاره‌ی نه‌وت دراوه به‌ڕێكخراوێك".
له درێژه‌ی کۆمێنته‌که‌دا سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت" هه‌نگاوێكی نوێی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و دیوانی چاودێری دارایی كه‌له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی ناوبراو توانراوه چاودێری دارایی ڕابسپێردرێت بۆ وردبینی كردن له‌خه‌رجیه‌كانی ساڵی 2014ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، توانیویانه ڕاپۆرتێك ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌و په‌رله‌مان بكه‌ن له‌سه‌ر خه‌رجیه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و داهاتی نه‌وت له 1/1/2014 تاكو 31/8/2104 كه‌له‌وردبینی كردنی زانیاریه‌كاندان، ئه‌وه‌یتێیدایه یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی پاره‌ی نه‌وتی پێدراوه له‌م ساڵی قه‌یرانی دارایی دا و بڕی 3 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری وه‌رگرتووه MERI یه، ئه‌و ڕێكخراوه‌ی كاك د.دلاروه‌ر عه‌لادین".
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ده‌ڵێت" هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌یه‌وه Middle East Research Institute دا باسی له‌وه‌كرد كه‌به فه‌ندی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ئه‌م كاره‌ی كردووه، له‌وكاته‌دا لێم پرسی كه‌به‌ڕێزیان وه‌زیری كابینه‌ی پێشوترن بۆیه فه‌ندی كردنه‌وه‌ی ڕێكخراوێكی پێ ده‌درێت له‌پاره‌ی نه‌وت، ئێسته دیاره 3 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری پێدراوه".
هیچ یاسایه‌کی به‌رکار له‌هه‌رێمدا نییه که بڕه پاره‌یه‌کی وا بدات به رێکخراوێک، هه‌روه‌ک هیچ وه‌زیرێکیش ئه‌و ده‌سه‌لآته‌ی نییه که به‌ده‌ر له‌یاسا ئه‌م بڕه پاره‌یه خه‌رج بکات.