ڤیدیۆ.ئیبراهیم جەعفەری:پێشوازی لەهەموو ئەندامانی داعش دەکەین

وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراهیم جەعفەری دەڵێت: عێراق کراوەیە بە رووی داعشدا و پێشوازی لە هەموو ئەندامەکانی دەکەین کە دەیانەوێت یارمەتی عێراق بدەن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری کە ٢٥-٢ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران جەواد زەریف سازیکرد، جەعفەری وتی: چین و نیوزیلەندەو ئوسترالیا داوایان کردووە بێنە ریزی داعشەوە.

بەقسەی چاودێران پێدەچێت وەزیری دەرەوەی عێراق بەکارهێنانی وشەی داعشی لێتێکچووبێت و لەبری بەکارهێنانی وشەی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژی داعش دەستەواژەی داعشی بەکارهێنابێت.




AM:11:21:26/02/2015