واز لە عادل ئیمام دەهێنێت

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری میرفەت ئەمین، لە وێنەگرتنی نوێترین كاری درامی دەكێشێتەوە.
میرفت ئەمین بڕیار دەدات بە كشانەوە و وازهێنان لە ڕۆڵبینین لە درامای (استاز و رئیس قسك)، كە یەكێكە لە بەرهەمە نوێكان و عادل ئیمام ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێت  و بڕیارە لەمانگی ڕەمەزاندا لەسەر چەند شاشەیەكی عەرەبییەوە پەخش بكرێت.
میرفەت ڕایدەگەیەنێت " من كاتێك گرێبەستن بۆ ئەو فیلمە ئیمزا كرد لەبەر خاتری عادل ئیمام بوو، هەموو متمانەیەكم دایە دەست ئەو، بەڵام كاتێك دەست بە وێنەگرتن كرا، خۆم لە ڕۆڵەكەدا نەبینییەوە و هەستم كرد لە ئاستی مندا نییە.
ئەو هونەرمەندە ئاماژە بەوەش دەكات كە لە دراماكەدا كەمترین ڕۆڵی لەگەڵ ئیمامدا هەبووە، ئەمەش هۆكارێكی دیكە بووە بۆ ئەوەی بڕیاری كشانەوە لەو كارە بدات.



PM:01:10:26/02/2015