پۆلیسی كەركوك كەسێكی نزیكی عێزەت دوری دەستگیر كرد

‌ عێزەت دوری
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکوک ڕایگەیاند بە پشتبەستن بە زانیاریی ھەواڵگری، شۆفێری تایبەتی عێزەت دوری لەلایەن پۆلیسی كەركوكەوە دەستگیر كرا.

عەمید سەرحەد قادر بەمیدیاكانی راگەیاند، شۆفێرەکەی خەڵکی تکریتە و لە دەستگای ئەمنی تایبەتی پێشووی ڕژێمی بەعس کاری کردووە.
وتیشی: پێش دەستگیرکردنیشی لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی نەقشەبەندی کاری کردووە.گوتیشی،"شۆفێرەکەی (عێزەت دوری) شەوی ڕابردوو هاتووەتە کەرکوک و لەلایەن ئێمە  و ئاسایشەوە دەستگیر کرا."



PM:01:39:26/02/2015