ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویکرده‌وه قاسمی سلێمانی سه‌رکرده‌ی فه‌یله‌قی قودس به‌شداره له سه‌رکردایه‌تیکردنی ئه‌و هێرشه‌ی سووپای عێراق ده‌یکاته له دژی "هێزه داعشیه به‌عسییه‌کان".( وه‌ک ئاژانسه‌که ده‌یڵێت).
ئاژاسنی فارس باس له‌وه ده‌کات که شاری تکریت به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن سووپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبیه‌وه گه‌مارۆ دراوه.
به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه ده‌بێت شاری تکریت له 48 کاژمێردا کۆنترۆڵ بکرێت.
له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند که لایه‌نی عێراقی داوای له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌کردووه که فرۆکه جه‌نگیه‌کانیان به‌شداری شه‌ڕی رزگارکردنی تکریت بکه‌ن و، عێراق پشتی به توانا ئاسمانییه‌کانی خۆی به‌ستوه، به‌ڵام دیار نییه چه‌ند هێزی ئاسمانی ئێران کۆمه‌کیان ده‌کات.