ئەمەریكا‌و بەریتانیا پێشوازیی لە پێشنیارەكەی ئۆجەلان دەكەن

حكومەتی ئه‌مەریكا‌و بەریتانیا هه‌ڵوێستی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان  به‌رز ده‌نرخێنێنن سەبارەت كۆتایی هێنان بە شەڕی چەكداریی پەكەكە‌و توركیا.

دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دواكاره‌ حزبه‌كه‌ی له‌ كۆنگره‌ی چواره‌می خۆیدا چه‌ك دابنێن، ماری هارف وته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا خۆشحاڵه‌ به‌ هه‌ڵوێستی ئۆجه‌لان و سوپاسی ده‌كات.

لەلایەكی ترەوە حكومەتی بەریتانیا پێشوازی لەو پێشنیارەی ئۆجەلان كردو وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ پێشوازیی‌ له‌ بانگه‌وازی‌ ئۆجه‌لان بۆ به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی‌ نائاسایی‌ په‌كه‌كه‌ بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی‌ چه‌كدانان ده‌كه‌ن.

رۆژی شەممە 28ی مانگی رابردوو سێری سورەیا ئۆندەر، پەروین بۆڵدان و ئیدریس بالوکەن، ئەندامانی شاندی پارتی دیموکراتی گەلان (هادەپ)، ئەمڕۆ شەممە لەگەل  یاڵچین ئاکدۆخان، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا، ئەفکان ئاڵا، وزیری ناوخۆ کۆبوونەوە‌و لە كۆبوونەوەكەدا پەیامەكەی ئۆجەلانیان رایگەیاند.

بەپێی ئۆندەر بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەكی 10 مادەیی، كە وەك مەرجەكانی ئۆجەلان بۆ چەك دانانی پەكەكە ناوی لێبراوە، رایگەیاند ئۆجەلان داوای لە پەكەكە كردوە چەك دابنێن‌و كۆتایی بە شەڕی چەكداریی بهێنن.



PM:02:01:03/03/2015