داعش 11 فەرماندەی خۆی تیرباران كرد

سەرچاوەیەك لە شارۆچكەی حەویجە رایگەیاند كە گروپی تیرۆریستی داعش 11 كە لە فەرماندە سەربازییەكانی خۆی بەهۆی پاشەكشەیان لە مەیدانی شەڕ لەشاری تكریت گوللەباران كرد.

بەپێی هەواڵێكی سۆمریە نیوز، سەرچاوەكە دەڵێت: داعش دوێنێ دووشەممە 11 فەرماندەی سەربازیی خۆی بەهۆی پاشەكەشیان لە مەیدانی شەڕ لە تكریت‌و گەڕانەوەیان بۆ حەویجە، لە كەمپی سەربازیی (البكارە) تیرباران كرد.

لەلایەكی ترەوە كەناڵی تەلەفزیۆنی "ئەلحەەس" لە هەواڵێكی بەپەلەدا كوژرانی حامد سابع، یەكێك لەكەسە نزیكەكانی ئەبوبەكر بەغدادی لە شەڕەكانی پارێزگای سەلاحەدین راگەیاند.



PM:02:37:03/03/2015