ڤیدیۆ.. مەلایەك بەتوندی هێرش دەكاتەسەر 8ی مارس‌و بەرپرسان

مەلای یەكێك لەمزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان لەخوتبەیەكدا هێرشی توند دەكاتە سەر مافی ژنان‌و هەشتی مارس‌و ئەو بەرپرسانەی داوای مافی ژنان دەكەن.

لەگرتە ڤیدیۆییەكدا مەلاكە بەتوڕەییەوە هێرشدەكاتە سەر هەڵسوڕاوانی مافی ژنان‌و دەڵێت ئەو پارەیەی بۆ ئەو جۆرە رێوەڕەسمانەی مافی ژنان خەرج دەكرێت "بتاندایە بە دوو هەتیوی داماوا باشتر نیە".

مەلاكە لەڤیدیۆكەدا كە (ئاشكرانیە كەی تۆمار كراوە) هەروەها دەڵێت: "یەكێك لەمەسئولەكانی دەڵێت مافی ژنان حەقی خۆیانە، دەبێت دوو مەلها بكرێتەوە لەكوردستان"، پاش ئەوەش دەستدەكات بەجنێودان.




PM:04:20:03/03/2015