کەسێکی نزیک هادی عامری لە هێرشی سووپای عێراقو میلیشیا شیعەکان بۆ سەر شاری تکریت کوژرا.
ماڵپەڕو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی کوژرانی کەسێكی نزیکی سەرکردەی بەدرو سەکردەی میلیشیا شیعەکان هادی عامری بڵاودەکەنەوە.
ماڵپەڕەکان هەندێكیان ئاماژە بۆ کوژرانی بەدری برای هادی عامری دەکەنو هەندێکی تریان باس لە کوژرانی کوڕەکەی دەکەن.
لەم ڤیدیۆیەدا هادی عامری پێشان دەدات کە بەدوای جەنازەی کوژراوێکەوەیە.