مه‌لا به‌ختیار هه‌ڕه‌شه‌ده‌کات

 لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مه‌لا به‌ختیار هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێت " ئێمەو ئێوەو مەیدانی شەڕ".

لەمیانه‌ی كۆڕێكدا بەناوی (دیموكراسی لەنێوان جیهانبینی رۆشنگەری‌و سەلەفییەتدا) كه‌ له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، مه‌لا به‌ختیار هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌ڵکی حه‌ویجه‌ ده‌کات له‌سه‌ر سوکایه‌تیکردنیان به‌ پێشمه‌رگه‌ دیله‌کان له‌لای داعش‌و ده‌ڵێت" خەڵكی حەویجە، ئەوە ئێمەو ئێوەو مەیدانی شەڕ".

  مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌داعش دواهەمین فیلمی عەقڵی سەلەفی، عەقڵی رەشەكوژی‌و سەدەكانی ناوەڕاست نییە‌و به‌ڵكو نابراو بەیەكێك لەسیناریۆكانی زانی‌.

 مەلا بەختیار سەبارەت بەپێشمەرگە دیلەكانی لای داعش‌و خستنە ناو قەفەزو، گەڕاندنیان بەناوشاری حەویجەدا‌و بەردبارانكردن‌و ئیهانەكردن‌و سوكایەتیی پێكردنیان لەلایەن خەڵكی ئەو شارەوە‌، رایگەیاند "خەڵكی حەویجە، با ئەمە لەناو نانێكی گەرمدا بێت، ئەوە ئێمەو ئێوەو مەیدانی شەڕ".


AM:11:17:04/03/2015