كۆسره‌ت ره‌سوڵ پیرۆزبایی لەخەڵكی كوردستان دەكات
كۆسره‌ت ره‌سوڵ
به‌بۆنه‌ی یادی راپه‌ڕینه‌وه، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات و ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆ له هه‌موو رۆژێك زیاتر پێویستمان به ته‌بایی و یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه".
ده‌قی یه‌یامه‌كه:
په‌یامی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی له 24ه‌مین ساڵیادی راپه‌ڕین
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
له بیست و چواره‌مین ساڵیادی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان به‌رامبه‌ر زوڵم و زۆرداری و سته‌می چه‌ند ساڵه‌ی حزبی به‌عس گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م و ده‌خوازم ئه‌م رۆژه گرنگ و مێژووییه ببێته خاڵی وه‌رچه‌رخان و سه‌ركه‌وتنی كۆتایی گه‌له‌كه‌مان. مێژوو شاهێده كه ئه‌وێ رۆژێ گه‌له‌كه‌مان له به‌رامبه‌ر زوڵم و زۆرییه‌كانی به‌عس چۆكی دانه‌داو به هاوكاری و پاڵپشتی و پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه له سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان راپه‌ڕین و رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینیش بووه یه‌كه‌م وێستگه‌ی ئه‌و قاره‌مانه‌تییه‌ی گه‌له‌كه‌مان و دواجار به رزگاركردنی سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان كۆتایی هات و بووینه خاوه‌نی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆمان.
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست.. ئه‌مڕۆ كه 24 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێ به‌سه‌ر راپه‌ڕین و ئازادكردنی شاره‌كانی كوردستان، گه‌له‌كه‌مان له قۆناغێكی هه‌ستیار و دژواردایه‌و به درێژایی سه‌دان كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین رێكخراوی تیرۆرستی جیهان له شه‌ڕداین و له سایه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان و به هاوكاری هاوپه‌یمانان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌ده‌ست هێناوه‌و كوردستان ئارامه، بۆیه ئه‌مڕۆ له هه‌موو رۆژێك زیاتر پێویستمان به ته‌بایی و یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه‌و ده‌بێ هه‌موومان تێ‌بكۆشین بۆ رزگاری یه‌كجاری و گه‌یشتنمان به ئاواته له‌مێژینه‌ییه‌كانمان و شادكردنی رۆحی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه له پێناوی خاك و نیشتماندا خوێنیان به‌خشی.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
PM:02:06:04/03/2015