ئێران پێشنیار دەكات فیلمێك لەسەر ژیانی تاڵەبانی دروست بكرێت

ئەمرۆ 4/3/2015 خالید دۆسكی  وەزیری رۆشنبیری و لاوان  لە دیوانی وەزارەت پێشوازی  لە (غولام رەزا غەبازی) بەرێوبەری بەشی رۆشنبیری لە سەفارەتی ئیران  لە عێراق وەفدی یاوەری .

لەسەرەتای دیدارەكەدا وەزیری رۆشنبیری سوپاسی وەفدی میوانی كرد لە بەرامبەر ئەو گرنگیدانەیان بە رەوشی رۆشنبیری و هونەری  لەهەرێمی كوردستان هەوڵدان بۆ پتەو كردنی ئەم پەیوەندیە ، وەزیری رۆشنبیری راشیگەیاند پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و  وڵاتی ئێران پەیوەندێكی لەمێژینەیەو لە ئێستاشدا پێویستمان بە برەودانە بەو پەیوەندیە  هەم وەك دراوسێ‌  و هەم وەك بونی ئەزموون  و شارازای ئەوان  لە رۆشنبیری و هونەری  بەتایبەت هونەری سینەما.

هاوكات وەزیری رۆشنبیری جەختی لەسەر ئەنجامدانی هەفتەی رۆشنبیری كوردی لە ئێران  و كردنەوەی پێشانگای كتێبی  زانستی لە ئێران  لە هەرێمی كوردستان كردەوە لە كاتی گونجاودا.دواتر چەندین پێشنیار خرانە روو بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی ئەم پەیوەندیە بۆ ئەمەش وەفدی میوان ئامادەی خۆیان دەربڕی كە لە هەركاتێك بێت ئامادەن خولی راهێنانی سینەما و  سیمینار بۆ سینەماكاران و هونەرمەندان بكەنەوە هەفتەی سینەما لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن.

دواتر وەفدی میوان پێشنیاریان كرد كە  فلمێكی سینەمای یان زنجیرە دراما لەسەر ژیانی تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری پێشوی عێراق  و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرهەم بهێنرێت.

هیواشیان خواست لە داهاتوودا بتوانن سەنتەری رۆشنبیری كوردی ئێرانی لە هەولێر بكەنەوە،هەروەها لە بواری  شێوەكاری و میوزیك كاری جۆراو جۆر  لە هەولێر ئەنجامبدەن وپێشانگای شێوەكاریش لە شاری هەولێر بكەنەوە.



PM:02:24:04/03/2015